کورده‌واری

گویش و ادبیات کردهای منطقه قروه- کوردی ناوچه‌ی قوروه

کورده‌واری

گویش و ادبیات کردهای منطقه قروه- کوردی ناوچه‌ی قوروه

کورده‌واری

گویش و ادبیات کردهای منطقه قروه مهجور مانده و از کتابت دور شده است. این وبلاگ شاید آغازی باشد برای پرداختن به این مهم و ثبت رسوم و سنن و شعرهایی که در حال فراموشی است. امیدواریم علاقمندان ما را در این کار یاری فرمایند.
https://telegram.me/kurdawary_ghorwa

ته نور سه رد

چهارشنبه, ۲۶ آبان ۱۳۹۵، ۰۹:۲۸ ب.ظ

جومەی ئاخر جووزەردان

جاری کزەی بای ئەهات

بیژی نەیژی تاریکۊ

خوەشک و برا لە خەو بۊن

باوکم دانێشتۊ  بوو خوەی

سێێار   ئەکیشا   وە   نۊچ

بووی ئەتر گوڵباخی هەوشمان

پیچیاۊ دەمەو بەیانی

دۊکەڵ سێێار ناو ماڵمان

خەفەت ئەوت لە باوکمان

دایکم ئمشەو بەر لە خەو

هەۊر خەفانی بوو سوب

تاوی خەفت و جا هەڵسیا 

بێدەنگ چۊ بوو سەرتەنۊر

هەۊر هەڵاتۊ بوو نان


قوچکە دا وە تەپاڵە

دانە دانە ناو تەنۊر

چرچوو فێرەیگ لە دەوری

رێزەی نەفت هاورد ڕێژان

دانەی گیش گوورد داێرسان 

ئاگر کەفتە تەپاڵە

شەمالە کرد هاتە بان


دایکم تەنۊری داخست

دایکم تەنۊری داخست


بێخماڵی پڕ لە دۊکەڵ

تەڵیشوان گردە دەسی

سەر باجە لاوردەوە

گوڵوەی تەنۊر گردەوە

دۊکەڵ تەواو بۊ  لاچۊ 

ئاگر تەنۊر داسەکیا

دۊکەڵ لە باجە دەرچۊ

تەنۊر گەش و هەڵاودار

ئامادە بۊ ئەرای نان



تەنۊر سڕی وە دەزماڵ

دوشەک بوو ژێر خوەی داخست

سفرەی دەڵقین بوو ژێر هەۊر

پشان بانی مشتێ ئارد

دووان, سێێان, گونکەگان

خستە تەنۊر بەر لە نان 

جا گونکەیلتر گردەوە

میزان لە چەن رەدیفا

دەس ڕاس لانجینەی دانیا 

چنگێ ئارد سایی بانیا

ماێە بان وژنگەی ڕاسی

بەستەو سەری وە دەزماڵ

گونکەیل وا لە تەنۊرۊن

پف کردۊن چاخەو بۊنەو

بۊنە قاڕی بی هەمتا

ئایسەیش ها بیخ دیانما

پانە کردەو وە بازو

لە بان لانجینە هەۊر

لە بان مائە دەس وە دەس

ئویا ناسکتر هەۊر 


جارجاریگ پاڵەدادەو 

پشت ئەدادە قەی کەنۊ

وە راس و چەپ ئەتەقان

ملی, ئاخر سەریەیشیا

هەڵسیا بووی نان داخ تەنۊر

با برد بووی نان بوو هەر لا

نان چە؟ ناسک وەک  کاغەز 

بووی نان نۊچ باوکم پەڕان

ڕنگ ڕەش هەوا دی نەما

شەفەق ڕەنگ خوەی دیار دا

هاتە قۊلە کەڵەشێر

مامر کەفته گاڕکەگاڕک

ئەونە نان کرد خوەر هەڵات

دریای کولانە لاورد 

ئاو دانیا دانەی پشان

هیچ کەس وە یاری نەهات

تەنۊر بوو نان دائەخست

هەرجومە دایکم تەنیا

ناندان پڕ لە نانە کرد

نان ئەورد بوو ماڵ هاوسا 

ئاخر هەر تەختە نانیگ

پەپکە ئەکرد وە فرمیگ

گووچان, ئەرووسەک و خرس

ڕوون ئەتاوان ناو بایە

ڕوون خۆمانی حەیوانی

پەپکە وردەکردەوە

جا ناو بایە پڕ ئە کرد

دورس ئۊیادەو چنگاڵ

چەور ئۊیا دەس پل مناڵ...

ئایسە دایکم دی نییە

باوکم زۊتر لە دایکم

مرد و هیشتە جی جییە

تۊرک ناو هەوش دی نما

ناو هەوش دی بووی نان کوووا؟

تەنۊر سەرد و سڕ بۊە

ڕمیا, ناوی پڕ بۊە

برا ژن خواست و کەڵپەڵ

برد و چۊ بو جێێەی تر

خوەشک شۊ کرد و تەک شۊ

چۊنە چەن کۊچە دۊرتر

تەنیا من مام و ماڵێگ

پڕ لە بووی نان و دۊکەڵ

نە نان ما نە دۊکەڵ ما

کەنۊ ڕمیا ناندانیش

تەنیا چتیگ وا ماێە

بیری بووی نان و دایکە...




                                 فەردین شەریف نیا- قوروە

                                          1395/4/20                                        


موافقین ۲ مخالفین ۰ ۹۵/۰۸/۲۶
گروه نویسندگان

نظرات  (۲)

سڵام کوڕه تارانی که ێفم کرد
ئافرین و هه زار ئافرین. فره حه ز کردم.

ارسال نظر

ارسال نظر آزاد است، اما اگر قبلا در بیان ثبت نام کرده اید می توانید ابتدا وارد شوید.
شما میتوانید از این تگهای html استفاده کنید:
<b> یا <strong>، <em> یا <i>، <u>، <strike> یا <s>، <sup>، <sub>، <blockquote>، <code>، <pre>، <hr>، <br>، <p>، <a href="" title="">، <span style="">، <div align="">
تجدید کد امنیتی