کورده‌واری

گویش و ادبیات کردهای منطقه قروه- کوردی ناوچه‌ی قوروه

کورده‌واری

گویش و ادبیات کردهای منطقه قروه- کوردی ناوچه‌ی قوروه

کورده‌واری

گویش و ادبیات کردهای منطقه قروه مهجور مانده و از کتابت دور شده است. این وبلاگ شاید آغازی باشد برای پرداختن به این مهم و ثبت رسوم و سنن و شعرهایی که در حال فراموشی است. امیدواریم علاقمندان ما را در این کار یاری فرمایند.
https://telegram.me/kurdawary_ghorwa

قسه‌ی کا یارە

سه شنبه, ۱۶ شهریور ۱۳۹۵، ۰۵:۲۳ ب.ظ

کار تاوسان خوەیانی تواو کرد و له ئاوای قەڵاچەوە چــۊ بوو چومغولی کە درەو کا. کایاره لە پای زاخەیک دانیشت دا مەردم له کار بێنەو  و بێنە بان زاخەکان بزانێ کی کارگەری گەرەکە؟ لەی ئانه گاگەل هات. تەکانی دا  و هەڵسیا له ناو ڕیەگە  لا چێت; مانگایک داچەڵەکیا و سوڵی کردەو کەفتە ناو زاخە کونیک و تلیشیا کایاره وتی:"ڕووژم ڕەش بێت جاچەپکەم؟" لەی ئانه چاوی ئه کەفێته درگای تەپاڵدانی, ڕائەکا ناو تەپاڵدان و خوەی ئەشارێتەو. له شەکەتیا لە ناو تەپاڵدان خەوی ئەوادەو.  سوح زۊ ژن ماڵەگە تێ بوو تەپاڵە. ناخافل کایاره ئەوێنی ,ئەقیژنێت و لە هووش خوەی ئەچێت. کایاره  تەماشا ئەکا چ پەنی ڕیشی گردوه  سەروێن ئەدا بەر دەمیا با نەیناسن و ڕێ ئاوای خەسراوا ئەگرێتە بەر. لە ڕێا هەر لە بەدبەختی خوەی بیرئەکادەو. ئەگەیدە ڕێواری کە لە ئاوای خەسراوەوه دووشاو تێرێ له چومغولی بیفرووشێ. ڕێوار بارە دووشاوەگەی لار ئەوێتەو وە زوان گەڕووسی ئەیژی :"یاخوا وە خەیر بیای, یارییم به ئای بارەگە ڕاسەو کەیم:" یاری ڕێوار ئەدا و هەر ها بیر مانگاکه و ژنەگە. یەک دەفە ڕێوار  گورێسەگه فڕە ئەدا , کا یارە بارەگە بوەسێ. کایارە ناو فکرا ئەوێ  لە خوایە ئەدا لێ. ئەترسێ دووشاو لە دەسی دا ئەکەفێ و ئەڕژێ. ڕێوار ئەیژێ:“ئەی خودا ئەرات نەسازنێ:" چکی ئەنێتە شوون کایارەوە . دا ئەگەڕێتەو کەرەگە باقی دووشاوەگە ئەڕژنێ. کایاره تێده لێو چەمەگەی خەسراوە وە ژنیگ  ئەیژێ : خوەشکە برا! ئاو کاسه بە چکی ئاو بخوەم:" ژن ئەیژێ  :" براگەم ئەرا ئەقورە ئارەق کردیت؟ :"کایارە ئەیژی کارگەرم هاتمە بوو کرێکاری. ژن ئەیژێ :" بەو بچیمه ماڵ ئیمە کارگەر خوازین:" کایاره ئەچێته ماڵ و ژنەگە نان و چای ئەدا پێ . ئەپرسێ  بەس شۊەکەت ها کوی ؟

ـــــــــ چیوه ئەرای چوخملی دۊشاو بفروشێ:"

کایاره  لە دڵ خوەیەو ئەیژێ ئای هاوار وە ڕووژم ماڵ دوشاو فرووشەگەس! دا تێدە خوەێا دووشاو فرووش تێدە بەر ماڵ. ژڹەگەی ئەیژی :"خاس زۊ فریەتیدەی:" کاورا چاوی ئەکەفێدە کایارە ئەیژێ:" چەقووی بیارە توای بکوشمەی:" دواێ چکی مڕو مشت , ژن پیاگ دائەساکنێ و قەرار ئەنن کایارە بوو ئەوان کار بکا. بەینی کار ئەکا بوویان  ,ئاڵف ئاو  حەیوانەگانیان ئەکا و درەو ئەکا. گایگیان ئەکەفێتە نەخوەش , کایاره گ شەوی و چرا مووشیگەو ئەچێ سەری ئەدا کە ئەگەر گاگە حاڵی خراو بێت بیگەینێدە چەقوو. شەوی کەرەگەیان تەنافەگە ئەپێچێته پایەو ئەکەفێ.زرمه تێت، کایارە و خەیاڵ گاگەوە دەرئەچ بوو گەوڕ,ئەونە هەوڵ ئەویت چرا ناوا ,دەس تیرێده مل گاگە کەفتگە و پەلەقاژه ئەکا , فەوری سەری ئەوڕێ. قاو ئەکا لە ساحێو ماڵ کە " گاگە حاڵی خراوو بوو وه حاڵ خراو گەیانمه چەقوو:" ئەوانیش چرائەوەن و ئەچنە گەوڕ چ کایارە کەرەگەی سەر بڕیوه. هاورداد ساحێو ماڵ ئەژنەفێ ,خوەی ئەزانێ چ پەنیکی داگە. لەو پا بێ ئەوە  قرانی بسەنێ ڕائەکادەو بوو قەڵاچه    

کەیومەرس گەڕووسی.

موافقین ۰ مخالفین ۰ ۹۵/۰۶/۱۶
گروه نویسندگان

نظرات  (۳)

 چیوه ئەرای چوخملی دۊشاو بفروشێ.

ئه مه چه زارا وه یکه ؟

برای ئازیزم ئیوه ئیتر خه ریکن زمانی کوردی قوروه خراپ ئه که ن .

ئه گه ر گه ره کدانه "چیوه " ئیستفاده که ن ئه شی "ئه را " ئیستفاده نه که ن چون "ئه را " زا را وه ی چوا ر ده ولییه و "چیوه " زارا وه ی بان  له یلاخ

پاسخ:
چیوه گویش راویه، ئه را گویش گه روسیه...
ده خوه ش حه ز کردم : ادامه بیه.
ده س خوه ش. ئافرین...

ارسال نظر

ارسال نظر آزاد است، اما اگر قبلا در بیان ثبت نام کرده اید می توانید ابتدا وارد شوید.
شما میتوانید از این تگهای html استفاده کنید:
<b> یا <strong>، <em> یا <i>، <u>، <strike> یا <s>، <sup>، <sub>، <blockquote>، <code>، <pre>، <hr>، <br>، <p>، <a href="" title="">، <span style="">، <div align="">
تجدید کد امنیتی