شیت/ خه یاڵ کوردستـانی
پنجشنبه, ۱۵ مهر ۱۳۹۵، ۰۷:۲۴ ب.ظ
شێته ی دیده شێت ئه من شێتی تۆم
وه ک شێت ئاواره ی سارا وکه ژو کۆم
تانه م لێ مه ده شێت و شێواوم
شێته به زوڵفت ئه سیر کراوم
شێته شێتی تۆم ، شێتێ بێقه رار
له شوێنتا وێڵم هه وار به هه وار
تۆ شێت شێتی, شێته ی دیده کاڵ
له تۆ شێتتره شێتێ چوون خه یاڵ
پێم خۆشه بڵێن که شێت وشه یدام
وه ک مه جنوون شێت و شه یدای له یلام
من نه مده زانی شێت و بێ په نام
پێم ده ڵێن شێته، ئێستا دڵنیام
چۆن من شێت نه بم، بۆ چاوی مه ستت
بۆ زڵف خاو و ئه برۆی په یوه ستت
بۆ خونچه ی ڵێو وکوڵم و ڕوخسارت
بۆ باڵای سه رو و دیده ته تارت
به هۆی زه نه خ و چاڵی سه رگۆنات
هه رچێکم هه یه ده یــکه م به فیدات
14مهر 139
۹۵/۰۷/۱۵